نانسی پیلۆسی پشتگیری خۆی بۆ کاندیدبوونی کاملا هێرس بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا راگەیاند

نانسی پیلۆسی، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و دەنگێکی کاریگەر لە پارتی دیموکراتەوە، پشتیوانی خۆی بۆ کاملا هێرس بۆ کاندیدکردنی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا راگەیاند کە بڕیارە لە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.

پیلۆسی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پشتیوانی کاملا هێرس دەکەم بەشێوەیەکی رەسمی و کەسی و سیاسی و ئەو ژنێکی زۆر ئازایە لەناو سیاسەتدا و متمانەی تەواوی بەخۆی هەیە کە دەتوانێت بەرەو سەرکەوتنمان ببات لە هەڵبژاردنەکاندا.

دەشڵێت، “کاملا هێرس هێز و بوێری هەیە وەک داکۆکیکارێک بۆ خێزانە کرێکارەکان و مافەکانی ژنان”.

بەرپرسانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی هێرس و هاوپەیمانەکانی بە سەدان بانگەوازیان کردووە بۆ ئەوەی داوا لە بەشداربووانی کۆنفڕانسی پارتی دیموکرات بکەن لە مانگی داهاتوودا بۆ پشتگیریکردن لە کاندیدکردنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کە لە 5ی ئەم مانگەدا بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێـ.ـران تۆمەتەکان لەبارەی هەوڵی کوشـ.ـتنی کاربەدەستانی ئەمریکاوە رەتدەکاتەوە

دوای ئەوەی ئاژانسی هەواڵییەکان بابەتێکیان بڵاوکردەوە کە لە دادگای فیدراڵیی مانهاتن، سكاڵایەكی تاوان تۆماركراوە لەسەر بەرپرسێك لە سوپای…
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: هێرشی فراوانمان کردەسەر ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی لە ئێران

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هێرشی فراوانیان بۆسەر چەندین ئامانج لە ئـ.ـێران ئەنجامداوە، لەنێویاندا، بنکەی بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی.…
Total
0
Share