وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق: هەرێم 90 مێگاوات کارەبا بە عێراق دەدات

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، رۆژانە بە تێكڕا هەرێم 90 مێگاوات کارەبا بە عێراق دەدات.

 

ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا عێراق رۆژانە 27 هەزار و 450 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنێت، لە کاتێکدا پێویستمان بە 48 هەزار مێگاوات کارەبا هەیە ئەمەش کاریگەری لەسەر کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، گرێبەستمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و رۆژانە بە تێكڕا 90 مێگاوات کارەبامان پێدەگات، جگە لەوەش سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی داوەتە وەزیری کارەبا کە گازوایل بۆ ئەو وێستگانە دابینبکات کەبەهۆی نەبوونی سووتەمەنییەوە بەرهەمهێنانی کارەبا تێیاندا وەستاوە.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێشمەرگەیەک گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

لە ئوستراڵیا زیاتر لە سێ هەزار هێلکەی دەگمەن دەستی بەسەرداگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share