دژەتیرۆر و هاوپەیمانان لە سنووری زنانە کێوماڵیان ئەنجامدا

دژەتیرۆری کوردستان و هاوپەیمانان لە ناحیەی زنانە سەر بە قەزای کفری، کێوماڵێکیان ئەنجامدا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی ئەرک و هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ لەناوبردنی پاشماوە و شانەکانی تیرۆریستان، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هاوبەشیی هێزەکانی هاوپەیمانان، ئۆپراسیۆنێکیان لە سنووری زنانە ئەنجامدا بەمەبەستی کێوماڵکردنی ناوچەکە و پاککردنەوە و لەناوبردنی مۆڵگە و حەشارگەکانی تیرۆریستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەڵمەتەکەدا توانرا ناوچەیەکی بەرفراوان پاکبکرێتەوە و دەستبگیرێت بەسەر پاشماوەکانیاندا و مەترسیی گروپە تیرۆریستییەکان لەو سنوورە، نەهێڵدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندازەی هاتووچۆی سلێمانی بەردەوامە لە هێڵکاریکردنی شەقامەکان

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ” تیمەکانی هێڵکاری ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بەردەوامن لە هێڵکاریکردنی شەقامەکان”. ئاماژە بەوە دەکات، “تیمەکانی هێڵکاری…
Total
0
Share