وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی شەش رادەستی بەغداد کرا

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی شەش رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کرا.

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستانەوە، رادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کرا.

ئەمە لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا چارەنووسی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە نادیاری ماوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: هەفتەى داهاتوو پرسى داهاتى نانەوتیی هەرێم زیاتر رووندەبێتەوە

سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، پاش راپۆرتەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرچاوڕوونیی زیاتر لەبارەی دۆسیەی نانەوتیی هەرێم یەکلادەبێتەوە. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share