سێ کەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیە ئاگادارکرانەوە لەسەر بوونی ئۆتۆمبێلێکی گومان لێکراو لە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل لە جۆری(ئۆپترا) رەنگی سپی، دوای بە دەستهێنانی بڕیاری دادوەر دەستبەجێ لە لایەن مەفرەزەکانمان لە نەهێشتنی تاوانی رانیە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی ناوبراودا گیراو و سێ کەس دەستگیرکران.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لە بەردەم  دادوەر و پۆلیس دانیان نا بەتاوانەکەیاندا کە لە قەزای سۆران ئۆتۆمبێلەکەیان دزیوە و بە مەبەستی ساغکردنەوەی هێناویانە بۆپێشانگاکانی ئۆتۆمبێل لە سنووری ئیدارەی راپەڕین.

بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی راپەڕین، تۆمەتباران هەرسێکیان لە رەگەزی نێرن و دانیشتووی قەزای سۆرانن، دادوەر بڕیاریدا بە راگرتنی تۆمەتباران بە پێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

 

بابەتی پێشتر

بایدن لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کشایەوە

بابەتی دواتر

زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان یەكەمە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share