لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس بوونە قوربانی

كاتژمێر 6:15 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەسەر رێگای سەرەكیی شەقڵاوە باسرمە قەندیل، ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لە جۆری كیا خۆی كێشا بە حەفارەیەكدا كە لەسەر رێگاكەدا دەڕۆیشت و لە دەرئەنجامی رووداوەكە شوفێری ئۆتۆمبێلی كیاكە گیانیلەدەستدا و كەسێكیش برینداربوو.

فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، “بەپێی لێكۆلینەوەكان هەردوولا تاوانباربوون،چونكە حەفارەكە لە رووی یاساییەوە بۆی نییە لە شەقامی سەرەكی بڕوات، بەڵكو دەبێت بگوازرێتەوە بە فلات و هەروەها هیچ مەرجێكی توندوتۆلیشی تێدانەبوو كە گلۆپ وسەكنەكان و هیچی كاری نەدەكرد بۆیە بینراو نەبوو بۆ شوفێران”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: شەقامی تونێلی پێشڕەو بۆ پاركی هەواری شار چاكدەكرێت و كامێرای تیژڕەوی لێ دادەنرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی زۆریی سلۆپی شەقامی تونێلی پێشڕەو بۆ هەواری شار ژمارەیەكی زۆر رووداوی هاتوچۆ لەو…
Total
0
Share