قاسم ئەعرەجی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەڵەبجە برینێکی قووڵی لە دڵی مرۆڤایەتییدا بەجێهێشتووە

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لە یادی 38 ساڵەی کـ.ـیمیابارانی هەڵەبجە پەیامێک ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات.

دەقی پەیامەکە:

برای ئازیزم کاک بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە ساڵیادی کۆمەڵکـ..ـوژییە دڵتەزێنەکەی هەڵەبجەدا، بەپەڕی ڕێز و شکۆوە یادی گیانی پاکی ئەو قـ.ـوربانییە بێتاوانانە دەکەینەوە کە لە یەکێک لە تاوانە قێزەونەکانی مێژووی هاوچەرخدا گیانیان لەدەستدا. ئەم کارەساتە بـ.ـرینێکی قووڵی لە یادەوەریی عێراق و هەموو مرۆڤایەتییدا بەجێهێشتووە و وەک بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگر دەمێنێتەوە لەسەر مەترسییەکانی بەکارهێنانی چـ.ـەکی قەدەغەکراو لە دژی خەڵکی مەدەنی.

لەکاتێکادا یادی ئەم کارەساتە پڕ لە ئازارە دەکەینەوە، هاوسۆزیی خۆمان لەگەڵ گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان دووپاتدەکەینەوە و پابەندبوونی خۆمان بۆ پاراستنی مرۆڤ و شکۆی، چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەری و بەهێزکردنی کاری پێکەوەیی بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە تاوانانە نوێدەکەینەوە.

خوای گەورە ڕەحم بە شـ.ـەهیدانی هەڵەبجە و هەموو شـ.ـەهیدانی عێراق بکات و یادیان بۆ هەمیشە لە دڵی عێراقییەکاندا بمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری پێنەدانی مووچە بە فەرمانبەرانی ڤاكسیننەكراو جێبەجێكراوە؟

وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی پێنەدانی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە دەدات كە ڤاكسینان وەرنەگرتووە، بریكاری وەزارەتەكە تەئكیددەكاتەوە،…
Total
0
Share