پۆلیسی سلێمانی: تاوانبارێك کە پێشتر سزادراوە ده‌ستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تاوانبارێک رادەگەیەنێت کە پیشتر سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆدەرکراوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی تاوانبارێك له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/3 گه‌یشته‌ پۆلیسی سلێمانی، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه ‌و به‌دواداچوونه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه ‌و ده‌ستگیركردنی‌ ده‌ستپێكرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سه‌ره‌نجام توانرا تاوانباری ناوبراو له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نی سه‌ر به‌ به‌شی پۆلیسی شاره‌زووره‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت، تاوانبار به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (412/1) به‌ (ئامادەنەبوون) سزای شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی بۆ ده‌ركراوه‌.

 

 

بابەتی پێشتر

هۆزێكی تەواو گۆشەگیر بۆ گەڕان بەدوای خواردندا دێنە دەرەوە و دەردەكەون

بابەتی دواتر

ئەو کۆمپانیایانەی لە دەرەوەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم هاوڵاتییانیان بردووە بۆ حەج سڕدەکرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share