کچێک لە هەولێر بە بەهای 10 ملیۆن دینار زێڕی لە زەڕەنگەرەکان دزیوە

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، کچێکی بەڕەگەز عەرەبیان دەستگیرکردووە، کە لەڕێگای گۆڕینی قژ و ڕەنگی چاوییەوە، خۆی لە ناسینەوە شاردووەتەوە و چەند جارێک دزی لە زەڕەنگەرەکان کردووە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەکاتی نیشاندانی کچەكەدا ڕایگەیاند، “ئەو کچە بەڕەگەز عەرەبی سوریایە و کەسوکارەکەی لە سوریان، بەڵام ئەو هاتووەتە هەولێر و بە چەند تەکنیکێک ئەو دزییانەی کردووە”.

بە وتەی پۆلیسی هەولێر، پێشتر چەند زەڕەنگەرێک سکاڵایان کردووە کە زێڕیان لێدزراوە لە عەنکاوە کە پێکڕا بایی 10 ملیۆن دیناربووە و دواتر ڕوونبووەتەوە ئەم کچە دزییەکانی کردووە.

پۆلیس ماڵی ئەو کچەی پشکنیوە و پاشان دەرکەوتووە کە بەڵگە هەیە لەسەر گۆڕینی شێوەی خۆی و ئەو دزییانەی کە ئەنجامیداون.

بابەتی پێشتر

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌

بابەتی دواتر

داهاتی ڕیاڵ مەدرید و پاریس لە چامپیۆنزلیگ تاوەکو ئێستا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share