بایدن تووشی کۆرۆنا بووە

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا

کۆشکی سپی تووشبوونی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکای بە نەخۆشیی کۆرۆنا راگەیاند.

کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بووە لەکاتی گەشتەکەی دوێنێ چوارشەممەدا بۆ لاس فێگاس لەچوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەیدا.

هەر دوێنێ بایدن رایگەیاند، دوای ئەوەی پشکنینی کۆرۆنای بۆکراوە دۆخی تەندروستیی باشە، کاتێک چووە نێو فڕۆکەتایبەتەکەیەوە بەرەو ماڵەکەی خۆی لە ویلایەتی دێلاوێر بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، “هەست بە باشی دەکەم”.

کرین جان بەیار، وتەبێژی کۆشکی سپیی ئەمریکا رایگەیاند، بایدن لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی کەرەنتین دەکات و لەو ماوەیەدا لە ماڵەوە ئەرکەکانی جێبەجێدەکات.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێی هەواڵگریی ئەمریكا گومان لەسەر چۆنێتیی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا لە ووهان دێنێتەوە بەرباس

زانیاریی نوێی هەواڵگریی ئەمریکا، دووبارە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەیەکی ووهان-ی چینەوە دێنێتەوە بەرباس، ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی زانیارییە…
Total
0
Share