لە پاریس پێش دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد پۆلیس کۆچبەران دەگوازێتەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە

ئەمڕۆ پۆلیسی فەرەنسا ژمارەیەک کۆچبەری لە پاریسی پایتەخت گواستەوە بۆ چەند ناوچەیەکی دیکە وەک ئامادەکارییەک پێش دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریسی ساڵی 2024.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەک لە خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتیی فەرەنسی رایگەیاندووە، ئەو کۆچبەرانە بە پاس دەگوازرێنەوە بۆ چەند ناوچەیەکی پارێزراوی دیکەی شارەکە و هەوڵێکیشە بۆ نیشتەجێکردنیان.

بڕیارە پاریسی پایتەختی فەرەنسا میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی 2024 بکات کە لە 26ی تەمموزەوە دەستپێدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوسیا: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی زیانی گەورەی بە كەلەپووری عێراق گەیاندووە

ڕوسیا دەڵێت، هەڵسوكەوتەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە عێراق بووەتەهۆی لەدەستدانی ژمارەیەك لە شوێنەوارە كەلەپوورییەكان، وێرانكردنی…
Total
0
Share