دۆناڵد ترەمپ: شی جینگ بینگم خۆشدەوێت و بەردەوامیش دەبم

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رێز لە شی جینگ بینگ سەرۆکی چین دەگرێت و خۆشی دەوێت، بەڵام ئەو کەسێکی توندوتیژە و ئەستەمە بگەن بە رێککەوتن لەگەڵی.

دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترەست بڵاویکردەوە، رایگەیاند، “رێز لە سەرۆک شی جینگ بینگ دەگرم، هەمیشە خۆشمویستووە و بەردەوامیش دەبم، بەڵام ئەو کەسێکی توندوتیژە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەستەمە لەگەڵی رێکبکەوێت.

ئەم وتانەی ترەمپ لە کاتێکدایە لە ئەمڕۆوە بڕیاری زیادکردنی باجی گومرگی لەسەر هاوردەی ئاسن و ئەلەمنیۆم بە رێژەی 50% چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 یەکێتیی ئەوروپا 30%ی بودجەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا تەرخانکردووە

سەرۆکی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلا‌ین ڕایگەیاند کە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی ئاووھەوا، پێویستە ساڵانە بەبڕی 470 ملیار…
زیاتر ببینە

وەزارەتی گەشتوگوزاری تورکیا: لە یەک مانگدا زیاتر لە 2 ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە وڵاتەکەمان

داتاکانی وەزارەتی گەشتوگوزاری تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەی سەردانکەرانی بیانی کە لە مانگی کانوونی دووەمدا سەردانی وڵاتەکەیان کردووە، دوو…
Total
0
Share