وەزارەتی دارایی: 676 ملیار دیناری پارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان گەیشت

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 676 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە دیاریکراوی بڕی پارەکە 676 ملیار و 36 ملیۆن دینارە و وەک شایستەی مووچەی مانگی ئایار و حوزەیرانی هێزەکانی پێشمەرگە و دامودەزگا ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە نێردراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: داواکارین یاسای کاری راگەیاندن و مافی بەدەستهێنانی زانیاریی هەرێم بەتەواوەتی جێبەجێبکرێن

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، رایدەگەیەنێت، “داواکارین یاسای کاری راگەیاندن و مافی بەدەستهێنانی زانیاریی هەرێمی کوردستان بەتەواوەتی جێبەجێبکرێن”. کونسوڵخانەی…
Total
0
Share