ئاوات شێخ جەناب: کاری جددیمان بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست کردووە

ئاوات شێخ جەناب

وەزیری دارایی هەرێم لەگەڵ نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست کۆبووەوە و رایگەیاند، کاری جددیمان بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست کردووە.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی لە نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست لەهەرێمی کوردستان کرد.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە دیدارێکدا وەزیری دارایی تیشکی خستە سەر هەوڵەکانی وەزارەت و لیژنەی باڵای ئەنجومەنی وەزیران کە لە رۆژی 8ی ئایاری 2024 بەمەبەستی گەڵاڵەکردنی بڕیارێکی دروست لەبارەی بەهەمیشەیکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لەڕووی یاسایی و کارگێڕی و داراییەوە پێکهێنراوە تا بتوانن هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی مافەکانیان پارێزراو بێت.

باس لە ئەوەش دەکات، لەماوەی رابردوو لیژنە باڵاکە کۆبوونەوەی خۆیان کردووە و ئێستا دۆسیەکە رەوانەی ئەنجومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارە هونەری و ئیدارییەکان تەواو بکرێن، هاوکات لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵن بۆ تەرخانکردنی دارایی و دیاریکردنی میلاکاتی پێویست لەسەر ئاستی وەزارەت و دامو دەزگا پەیوەندیدارەکان.

بەپێی راگەیەندراوەکە، نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست هیوایان خواست لە نزیکترین کاتدا پرسی بەهەمیشەیکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بە پێی ئەو میکانیزم و ڕێکارانەی لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی رێککەوتنی لەسەر دەکرێت.

بابەتی پێشتر

جێگرەوەی پلاسخارت دیاریکرا

بابەتی دواتر

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سلێمانی - عەربەت دوو كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share