سەرۆکی وڵاتێک دوای 16 ساڵ لە زیندانیکردن خۆی بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی کاندید دەکات

کیکۆ فوجیمۆری، کچی ئەلبێرتۆ فوجیمۆری سەرۆکی پێشووی پیرۆ، لە پلاتفۆرمی ئێکس رایگەیاند، باوکی جارێکی دیکە کێبڕکێ لەسەر پۆستی سەرۆکایەتی وڵات دەکات لە هەڵبژاردنی داهاتوودا کە بڕیارە ساڵی 2026 ئەنجامبدرێت.

ئەلبێرتۆ فوجیمۆری تەمەنی 85 ساڵە و بڕیارە بۆ خولی سێیەم خۆی کاندید بکات کە ئێستا بەدەست کێشەی تەندروستییەوە دەناڵێنێت، هاوکات پێشتر بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤەوە سزای 25 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، بەڵام لە کۆتایی ساڵی رابردوودا ئازادکرا دوای ئەوەی 16 ساڵی لە ماوەی زیندانییەکەی تەواوکرد.

ئەلبێرتۆ فوجیمۆری بە رەچەڵەک ژاپۆنیە و لە نێوان ساڵانی 1990 تاوەکو 2000 سەرۆکایەتیی پیرۆی کردووە، ئەو سەرۆکە تۆمەتبارکرا بە تاوان دژی خەڵکی مەدەنی کە لەلایەن سوپای وڵاتەکەیەوە ئەنجامدرابوو.

دوای نزیکەی 16 ساڵ زیندانیکردن، لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو بە فەرمانی دادگای دەستووری بەهۆکاریی مرۆیی و ناجێگیری بارودۆخی تەندروستییەوە، سەرەڕای دژایەتی سیستمی دادوەریی ئازادکرا.

ئەلبێرتۆ لە مانگی ئایاری رابردوودا رایگەیاندبوو کە تووشی وەرەمێکی شێرپەنجەیی بووە لە زمانیدا و پێشتریش لە ساڵی 2018 تووشی وەرەمێکی سییەکان بووە و بەهۆی چەند برینێکی زمانەوە چەندین نەشتەرگەری بۆ کراوە.

پێدەچێت کاندیدبوونی ئەلبێرتۆ بەربەستە یاساییەکان نەبڕێت چونکە قەرزێکی نزیکەی 15.5 ملیۆن دۆلاری بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکان لەسەرە کە دەسەڵاتی دادوەریی پیرۆ بەسەریدا سەپاندویەتی.

بابەتی پێشتر

بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی هاوتای 149.250 دینارە

بابەتی دواتر

نوسراو بۆ دامەزراندنى سێ یەکەمەکان بەرزکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share