بۆ پاراستنی دەوری چاوەکان لە چرچبوون پەیڕەوی ئەم رێنماییانە بکە

لەگەڵ ئەوەی پیربوون و چرچبوونی پێستی رووخسار بە تایبەت دەوری چاوەکانیش رووداوێکی حەتمییە، بەڵام دەکرێت بە پەیڕەوکردنی چەند رێنماییەک دەتوانیت دوایبخەیت لەوانەش:

-بەکارهێنانی چاویلکەی خۆر، کە دەبێتە هۆی پاراستنی دەوری چاو لە تیشکە زیانبەخشەکان، بە باشترە چاویلکەکەت لەو جۆرە بێت کە خاوەنی تایبەتمەندی ANSi بێت واتە پێست لە تیشکی سەروو بنەوشەیی بپارێزێت.

-دوورکەوتنەوە لە خواردنە لە قوتوونراوەکان بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر خوێی تێدایە و ئاوساوی دەوری چاو زیاددەکات.

-کۆنتڕۆڵکردنی هەستیاری، چونکە هەستیاری چاو دەئاوسێنێت و چرچبوونی زیاتردەکات.

-بەکارهێنانی کرێمی رێتینۆڵ، کە دەبێتە هۆی زیادکردنی کۆلاجینی پێست و یارمەتی زیندووبوونەوەی خانەکانی پێست دەدات و لە چرچبوون دەیپارێزێت.

بابەتی پێشتر

لە سنووری عەربەت ئاگر كەوتەوە

بابەتی دواتر

لەبارەی ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی تەمموز و ناردنی بۆ بەغداد زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆرۆنا ناوەندە پیشەسازییەکانی چین پەکدەخات.. ئەمریکا فەرمانی چۆڵکردنی بەپەلەی بە کارمەندەکانی دا

دوای شەنگەهای کە ڕووبەڕووی خراپترین شەپۆلی کۆرۆنا بووەتەوە لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە، دوێنێ دووشەممە چین لە شاری گوانچۆ گەورەترین…
Total
0
Share