پزیشکێک: لەکاتی تووشبوون بە پەتا وەرزییەکان لەم خواردنانە دووربکەوەرەوە

لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما ئەگەری توشبوون بە پەتا وەرزییەکان و سەرمابوون زیاتردەبێت، لەکاتی توشبوونیشدا نەخۆش کەمترین ئارەزووی بۆ خواردن دەچێت پزیشکێکیش دەڵێت لەو کاتانەدا دەبێت ئاگاداری جۆری خواردن بن.

د. ماریا پودگۆرنا پزیشکی نەخۆشییەکانی دڵ دەڵێت، “لەکاتی توشبوون بە پەتا وەرزییەکان دەبێت کار بۆ بەرزکردنەوەی سیستمی بەرگریی لەش بکرێت، بەشێکی ئەمەش لە رێگەی خواردنی تەندروست و گونجاوەوە دەکرێت”.

ئاماژە بەوەشدەکات، “زۆرجار لەکاتی توشبوون بە پەتا وەرزییەکان کەسی توشبوو ئارەزووی خواردنی نامێنێت، بەڵام پێویست ناکات ناچاری بکەین خواردن بخوات، شەربەتی فرێش، ئاو، شلەمەنی و شۆربا گونجاوترین بژاردەن لەو کاتەدا، بە گشتی جەستە هەفتەیەک بۆ 10 رۆژی پێویستە بۆ ئاساییبوونەوەی ئارەزووی خواردن”.

دەشڵێت، “خواردنی خێرا، سوورەوەکراو، میوە توێکڵ رەقەکان، بەهاراتەکان و فاسۆلیا و بەزالیا، سۆسەج، خواردنی قوتوو، قاوە و کهول لەو بژاردانەن پێویستە لەکاتی توشبوون بە پەتا وەرزییەکان پێویستە لێیدووربکەویتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەوکردنی ماسولكەكانی دڵ گومان دەخاتە سەر ڤاکسینەکانی فایزەر و مۆدێرنا

دوای تۆماركردنی چەندین حاڵەتی هەوكردنی ماسولكەكانی دڵ لەدوای وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، لێكۆڵینەوە دەكرێت دەربارەی نیشانەكانی دوای بەكارهێنانی ڤاكسینەكانی…
زیاتر ببینە

خراپترین بڵاوبوونەوەیەتی لە 2015وە.. ئەنفلۆنزای باڵندە لە 30 ویلایەتی ئەمریکا بڵاوبووەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا ئاشکراکردنی دزەکردنی ئەنفلۆنزای باڵندەی لە کێڵگەیەکی پەلەوەری لە ویلایەتی پەنسلڤانیا و ویلایەتی یۆتا ڕاگەیاند، ئەمە…
Total
0
Share