كەمێك پێش ئێستا چەند ناوچەیەكی دەڤەری برادۆست بۆردومانكرا و بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون.
بەپێی زانیارییەكان، بۆردومانی كوێستانی لۆلان، بناری چیای شەكیویان لە دەڤەری برادۆستی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كراوە و بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون.
هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، بریندارەكان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیان بۆ دەكرێت.