دوای راگەیەندراوەکەی مەسعود بارزانی گرژی لەسەر دەنگدان بە شاخەوان عەبدوڵا دروستبوو

پاش راگەیەندراوەکەی ئەمڕۆی مەسعود بارزانی و دەرکەوتنی نیازی پارتی بەرامبەر پۆستی سەرۆککۆمار، گرژی لەسەر دەنگدان بە شاخەوان عەبدوڵا دروستبوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، پاش ئەوەی بەیانیی ئەمڕۆ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نیازپاکی خۆیان بۆ دەنگدان بە شاخەوان عەبدوڵا وەک جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی نیشاندەدەن، بەڵام لەدوای راگەیەندراوەکەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نیاز و نیەتی پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دەردەکەوێت، بۆیە گرژی لەسەر دەنگدان بەو کاندیدە دروستدەبێت.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکردووە، راگەیەندراوەکەی مەسعود بارزانی تەواو پێچەوانەی ئەو خاڵ و لێکتێگەیشتنانەیە کە هەردوولا لەسەری رێککەوتوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر لەبارەی دەستگیركردنی تیرۆریستێك لە هەولێر ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستگیركردنی تیرۆریستێك لە هەولێر بڵاوكردەوە. لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە، “لەم رۆژانەدا هەواڵێک…
Total
0
Share