پۆلیسی سلێمانی وردەكاری دەستگیركردنی دنیا عادل ئاشكرادەكات

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دنیا عادل بە فەرمانی دادوەر و پشتبەستن بە ماددەی دوو لە یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندییكردن دەستگیركراوە.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا لە شاری سلێمانی كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، تۆمەتبار بە پشتنبەستن بە ماددەی دوو لە یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندییكردن و بە فەرمانی دادوەر دەستگیركراوە و ئەو دەنگۆیانەی بڵاودەكرێنەوە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە راستییەوە كە گوایە لەلایەن هێزی دەمامكدارەوە دەستگیركرابێت و بەڵكو هێزەكانی پۆلیس بە فەرمانی دادوەر دەستگیریان كردووە و دوای ئەوەی وتەكانی لێوەرگیراوە لە بنكەی پۆلیس بە بڕیاری دادوەر بڕیاری بەندكردنی دراوە”.

وتیشی، “لەمەودوا هەر میدیایەك یاخود رۆژنامەنووسێك ناوزاندن بكات سكاڵای لەسەر تۆماردەكەین”.

بابەتی پێشتر

پەروین فاتیح: 30 رۆژ بۆ رێککەوتنی لایەنە سیاسییەکان دانرا

بابەتی دواتر

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە 130 کەس سەردانی فریاکەوتنیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 130 کەس بەهۆی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینەوە سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە.…
Total
0
Share