گەرمای بەهێز دەوامی ئەمڕۆی 11 پارێزگای عێراقی راگرت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییەوە، لە پارێزگاکانی (بابل، واست، زیقار، میسان، دیالە، دیوانیە، موسەننا، نەجەف، نەینەوا، کەرکوک و دیالە) پشووی رەسمییە.
پێشتر کەشناسیی عێراق، رایگەیاندبوو، پلەی گەرمی لە چەند پارێزگایەکی عێراق دەگاتە سەرووی 50 پلەی سیلیزی.