دەست بە وردبینیی میلاك و مووچەی سەربازی و مەدەنی كرا

دیوانی چاودێریی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، دەست بە وردبینیی میلاك و مووچەی سەربازی و شارستانیی كرا.

لە راگەیەندراوێكدا دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بڵاویكردەوە، بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی، تیمی چاودێریی دارایی هاوبەش ئەمڕۆ دەستی بە وردبینیی میلاك و مووچەی مووچەخۆرانی سەربازی و شارستانیی هەرێمی كوردستاندا كردووە.

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، لیژنەكە كۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لە فەرمانگە و دامەزراوە پەیوەندییەكاندا بۆ هەمان مەبەست ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە عەنكاوە خۆی كێشا بە تاوەرێكی ئینتەرنێتدا و كەوتەخوارەوە

فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە” گردجوتیار” لە ناحیەی عەنكاوە كەوتەخوارەوە. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە پارێزگای هەولێر گواستییەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە…
Total
0
Share