یەکەم هەڵوێستی لایەنەکان سەبارەت بە داواکەی سودانی

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، پابەندن بە داواکەی محەمەد شیاع سودانی بۆ ئەنجامدانی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکە.

پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، “ئێمە پابەندین بە داواکەی سودانی بۆ بەستنی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کە رۆژی پێنجشەممە دەستنیشانکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، راکان جبوری بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەکەیە، بەڵام تا ئێستا سوێندی یاسایی نەخواردووە، بۆیە ئەگەر لەبەردەم دادگای فیدڕاڵی کەرکوک سوێندی یاسایی بخوات، ئەو سەرۆکایەتیی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە دەکات و بانگهێشتنامە ئاڕاستەی ئەندامەکانی ئەنجومەن دەکات بۆ کۆبوونەوە.

شەوی رابردوو محەمەد شیاع سودانی لە نامەیەکدا داوای لە لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک کرد رۆژی پێنجشەممە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پرۆسەی ئاشتی لە رۆژئاوای کوردستان رۆڵێکی کاریگەری هەبووە

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، رۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە…
زیاتر ببینە

كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لیستێكی دیكەی چاوپێكەوتنی پێشكەشكاران بڵاودەكاتەوە

كۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان لیستێكی دیكەی پڕۆسەی چاوپێكەوتنی پێشكەشكاران بڵاودەكاتەوە. كۆلێژی سەربازیی سێی قەڵاچوالان لە راگەیەندراوێكدا بڵاوكردووەتەوە، كە لە…
Total
0
Share