هاوڵاتییان لەبارەی بەشەخۆراكی مانگانەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە بەشەخۆراكی مانگی پێنج بە داتای مانگی شەش بە بریكارەكانی خۆراك دەدرێت كە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبكرێت.

كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە سبەینێوە بەشەخۆراكی مانگی پێنج بە داتای مانگی شەش بە بریكارەكانی خۆراك دەدرێت كە بەسەر هاوڵاتییادا دابەشبكرێت.

وتیشی، “ئەو بەشە خۆراكانەی دابەشدەكرێن بریتین لە شەكر، نیسك، لەتكەنۆك، دۆشاو و بۆ هەر كەسێكیش دوو كیلۆ و نیو برنج دیاریكراوە كە ماوەی چەند مانگێكە كەمكراوەتەوە و پێشتر سێ كیلۆ بۆ هەر كەسێك دانرابوو، لەهەمانکاتدا زەیتی مانگی چواریش بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای مین: زۆرترین ڕێژەی قوربانیانمان ئەوانەن کە بۆ هێنانی گژوگیا بەهارییەکان دەچنە شاخەکان

وتەبێژی سەرۆکایەتیی دەزگای مینی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەر هاوڵاتییەک تووشی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو بوویەوە بەهۆی مینەوە، دەتوانێت پەیوەندی…
Total
0
Share