راگەیەندراوێك لە تەندروستیی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مانگی رابردوو هەزار و 877 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەی هەرس و جگەریان كردووە.

لە راگەیەندراوەكەی تەندروستیی سلێمانیدا هاتووە، بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە ماوەی مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری، هەزار و 877 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و 210 نەخۆش داخڵكراون كە 147 نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی سەردانیان كردووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 36 نەشتەرگەریی هەرس و جگەر ئەنجامدراوە و 208 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 131 هەناوبینی كۆڵۆن و 48 رەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 17 سۆنەری بەهەناوبینی ئەنجامدراوە.

بابەتی پێشتر

بڕیاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

بابەتی دواتر

هاوڵاتییان لەبارەی بەشەخۆراكی مانگانەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share