وەزارەتی پێشمەرگە زانیاریی نوێ لەبارەی مووچە و هاوكاریی هاوپەیمانان ئاشكرادەكات

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە راسپێردراوین داواكارییەكانی دیوانی چاودێریی و وەزارەتی دارایی عێراق بەپێی ئەو رێنماییانەی داوامان لێكراوە جێبەجێبكەین بۆ ئەوەی لەوە زیاتر ناردنی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە لەبەغداوە دوانەكەوێت و دەشڵێت، “هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە”.

لیوا روكن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە بە میدیای رەسمی یەكێتی راگەیاند، دواكەوتنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە پەیوەندی بە دووبارە داواكردنی زانیاریی نوێوە هەیە لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی عێراقەوە و لە ئێستادا دارایی هەرێم هەوڵی جێبەجێكردنی داواكارییەكان دەدەن، بۆ ئەوەی جارێكیتر ئەو زانیاریانەش بۆ عێراق بنێرێت.

وتیشی، “دوای ناردنی زانیارییە نوێیەكانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ دیوانی چاودێریی و وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە لیستە نوێیەكەدا دەكرێت و ئەگەر كێشەی نەبێت بڕیاری خەرجكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەدرێت”.

بەرپرسەكەی وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاند، هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە و بەپێی رێنماییەكانی هاوپەیمانان هاوكارییەكە بەسەر هێزەكانی پێشمەرگەدا دابەشدەكرێت”.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

بڕیاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ زەوی دابەشدەكرێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار، دابەشكردنی زەویی نیشتەجێبوونی بەسەر ژمارەیەك هاوڵاتیدا راگەیاند و دەڵێت، سبەینێ ئامادەبن. لە راگەیەندراوێكدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی…
Total
0
Share