باشترین چەرەساتەکان بۆ دابەزاندنی کێش

ئەو کەسانەی کێشەی زۆری کێشی جەستەیان هەیە بەدوای رێگایەکی ئاسان و تەندروستدا دەگەڕێن بۆ کەمکردنەوەی کێشیان شارەزایانی بواری تەندروستیش سێ جۆر چەرەسات بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە دیاری دەکەن.

بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی، گوێز، بادەم، گازۆ باشترین چەرەسەکانن بۆ دابەزاندنی کێشی لەش.

بادام یەکێکە لەو چەرەساتانەی کە بڕێکی باش پرۆتین و ریشاڵ و چەوری سوودبەخشی تێدایە، هەستی تێربوون دەبەخشێت، بۆیە ئامانجەکانت لە دابەزاندنی کێشی لەشت بەدیدەهێنێت.

هاوکات بادام جەستە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەی جۆری دووەم و و شێرپەنجەی کۆڵۆن دەپارێزێت و کاری ریخۆڵەکان باشتردەکات.

جگە لەوە گازۆ، بژاردەیەکی گونجاوە بۆ دابەزاندنی کێش، توێژینەوەکان سەلماندوویانە خواردنی گازۆ یارمەتیت دەدات پێکهاتەکانی جەستەت تەندروست بن.

گوێز، بەشێکی مێشک چالاکدەکات کە بەرپرسە لە کۆنتڕۆڵکردنی برسێتی و ئارەزووی خواردن، بۆیە دەکرێت لەکاتی دابەزاندنی کێش سوودی لێببینرێت.

 

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی چەمچەماڵ: لە 24 کاتژمێری رابردوودا هەشت کەس بە رووداو‌ی هاتوچۆ بوونەتە قوربانی

بابەتی دواتر

بەتۆمەتی سووتاندنی نزیکەی 100 دۆنم وەردی گەنم 2 کەس دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share