لە هەولێر بەهۆی گرفتی كەمئاوییەوە خۆپیشاندانە

دانیشتووانی گەڕەكێكی هەولێر بەهۆی گرفتی كەمئاوییەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای چارەسەركردنی كێشەكەیان دەكەن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، كەمێك پێش ئێستا دانیشتووانی گەڕەكی بەهاری كۆن لە هەولێر بەهۆی گرفتی كەمئاوییەوە گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای چارەسەركردنی كێشەكەیان دەكەن.

وتیشی، “ساڵانە بەشێكی دانیشتووانی ئەو گەڕەكە لە وەرزی هاویندا بەهۆی ئەو كێشەیەوە دەناڵێنن و تائێستا چارەسەری كێشەكەیان بۆ نەكراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی شارەوانیی کەرکوک: بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک هەمیشە لە ڕوانگەی خەمخۆرییەوە بەتەنگ ڕووداوەکەوە چووە

سەرۆکی شارەوانیی کەرکوک پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی کرد، هەروەها ستایشی هەوڵ و خەمخۆرییەکانی بافڵ…
Total
0
Share