ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی فەرەنسا راگەیەندرا

ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی فەرەنسا راگەیەندرا، هاوپەیمانیی چەپەکان پێشەنگە.

بەپێی میدیاکانی فەرەنسا، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەکەدا هاوپەیمانیی چەپەکان پێشەنگە و هاوپەیمانیی راستڕەو و توندڕەوەکان نەیتوانی زۆرنەی دەنگەکان بەدەستبهێنێت.

هاوپەیمانیی چەپ بە بەدەستهێنانی 175 بۆ 205 کورسی پێشەنگە، هاوپەیمانیی بەیەکەوەی ئیمانوێل ماکرۆن 150 بۆ  180 کورسی بەدەستهێناوە.

هەروەها پارتی بەرەی نیشتمانیی راستڕەو و تونڕەوەکان 115 بۆ 150 کورسی بەدەستهێنا.

دوابەدوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکە، میلۆنشۆن، رێبەری چەپەکان، رایگەیاند،” دەبێت ماکرۆن دان بە شکستەکەیدا بنێت”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share