بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران دارایی هەرێم چاوەڕێی بەغدادە

بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی و هێزە ئەمنییەكان، وەزارەتی دارایی هەرێم چاوەڕوانی بەغدادە و سەرچاوەیەكی ئاگاداریش دەڵێت، دەكەوێتە رۆژانی دواتر.

سەرچاوەیەكی حكومیی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، جگە لەو بڕە پارەیەی كۆتایی هەفتەی رابردوو تایبەت بە چەند توێژێك خرایەسەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی هەرێم لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق، هیچ بڕە پارەیەكی دیكە نەگەیشتووە و بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ لە سەرتاسەری عێراق پشووە، هەر ناردنێكی پارە دەكەوێتە سبەینێ و رۆژانی دواتر.

وتیشی، “وەزارەتی دارایی هەرێم چاوەڕوان گەیشتنی ئەودوای پارەكە دەكات، بەمەبەستی راگەیاندنی لیستی مووچە و دابەشكردنی بەسەر وەزارەت و فەرمانگەكاندا”.

دەربارەی هۆكاری دواخستنی ناردنی پارەكەش لەلایەن بەغدادەوە، سەرچاوەكە بێئاگایی خۆی نیشاندا.

پێنجشەممەی رابردوو وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، بڕی 231 ملیار و 605 ملیۆن و 531 هەزار دینار وەک تەمویلی شایستەی مانگی حوزەیرانی خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

پارەكە تایبەت بوو بە مووچەی (کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانیانی سیاسی، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، خانەنشینانی شارستانی و سەربازی) و ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی كرا.

بابەتی پێشتر

لە ئامێدی ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی برینداربوو

بابەتی دواتر

بەرهەمهێنەری فیلمی تایتانیک و ئاڤاتار کۆچی دواییکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share