ئۆتۆمبێلی خێزانێكی كورد كە لە رێگادابوو بەرەو كەركوك، كەوتە پرۆژەی ئاوی قەزای داقوق و بەهۆیەوە ژنێك گیانیلەدەستدا.
پەیامنێرمان لە كەركوك پێیڕاگەیاندین، رووداوەكە بەیانیی ئەمڕۆ بووە، خێزانەكە كە لە باوك، دایك و كوڕەكەیان پێكهاتوون و خەڵكی گوندی حەفتەغار-ی سەر بە قەزای داقوقن، بەڕێگاوەبوون بەرەو كەركوك، لە رێگا بە ئۆتۆمبێلەكەیانەوە كەوتوونەتە ناو پرۆژەی ئاوی داقوق.
فەرمان نەشئەت، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی داقوق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی رووداوەكەوە ژنەكە، كە تەمەنی 76 ساڵە، گیانیلەدەستداوە.
وتیشی، “باوك و كوڕەكە لە رووداوەكە دەربازیان بووە و توانیویانە لە ئۆتۆمبێلەكە بێنە دەرەوە”.