شەپۆلێکی گەرما  3 وڵات دەگرێتەوە

پلاتفۆرمی کەشوهەوای عەرەب بڵاویکردەوە، چەند ناوچەیەکی نیمچە دورگەی عەرەبی شەپۆلێکی گەرمی بەهێز بەخۆیەوە دەبینێت و ئەگەری هەیە پلەکانی گەرمی بگەنە 50 پلە لە سێ وڵاتی ئەو ناوچەیەدا.

ئەو پلاتفۆڕمە سعودیە ئاماژەی بەوە کردووە، ”پێشبینی دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە پەستانی بەرزی هەوا لە چینە بەرزەکانی بەرگەهەوا بەسەر ناوچەکەدا وردە وردە زیاتر بێت کە هاوکاتە لەگەڵ قووڵبوونەوەی پاڵەپەستۆی گەرمی لە رۆژهەڵاتی نیمچە دوورگەی عەرەبی و ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی”.

جەختلەوەش دەکاتەوە، ”پێشبینی دەکرێت تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە پلەکانی گەرمی بەشێوەیەکی بەرچاو لە عێراق، کوەیت، سعودیە، قەتەر، بەحرەین و ئیمارات بەرزببنەوە، بەڵام لە هەریەکە لە چەند ناوچەیەکی عێراق، کوەیت و رۆژهەڵاتی سعودیە پێشبینی تۆمارکردنی 50 پلەی سیلیزی دەکرێت”.

ئەو پلاتفۆڕمە چەند رێنماییەکیشی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ”دووربکەونەوە لە بەرکەوتنی تیشکی خۆر لە رۆژدا و پێویستە بڕێکی زۆر شلەمەنی سارد بخورێتەوە لەگەڵ شێدارکەرەوەکان بە درێژایی رۆژ و تەنانەت شەوانەیش”.

بابەتی پێشتر

بەم رێگایە بینایی چاوت بەهێز بکە

بابەتی دواتر

خولی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی فەرەنسا دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share