فڕۆكەیەكی ئەندەنوسی بێسەروشوێن دەبێت

بەشێك لە پاشماوە دۆزراوەكان

دوای ئەوەی دەسەڵاتدارێتی ئەندەنوسیا پچڕانی پەیوەندی بە فڕۆكەیەكی بۆینگ (737-500 ) ڕاگەیاند كە لە فڕۆكەخانەی جاكارتای پایتەختەوە گەشتەكەی دەستپێكردبوو، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەند وێنەیەك بڵاوكرانەوە كە دەوترێت پارچەی فڕۆكەكەیە پاش كەوتنە خوارەوە لە دەریادا.

بەپێی وێنەكان، كە ئەمڕۆ شەممە 9ی كانونی دووەم بڵاوكرانەوە و بە چەند كاتژمێرێك پاش ڕاگەیاندنەكەی دەسەڵاتدارێتی ئەو وڵاتە بوون، پاشماوەی تایبەت بە مرۆڤ دەردەكەون و لەلایەن تیمەكانی فریاگوزارییەوە هەڵگیراونەتەوە.

بەپێی میدیاكان پێشبینی گەورە ئەوەیە كە كەلوپەلەكان دەگەڕێتەوە بۆ فڕۆكەكەی سەر بە كۆمپانیای (سریۆیجایا ئەیر) كە پاش فڕینی لە جاكارتا پەیوەندی لەگەڵیدا پچڕا، لەكاتێكدا لە ڕێگادا بوو بۆ شاری بونتیاناك-ی پایتەختی هەرێمی كالیمنتان لە ڕۆژئاوا.

بەپێی خزمەتگوزاری تایبەت بە شوێنكەوتنی فڕۆكەكان، فڕۆكەكە لەماوەی كەمتر لە خولەكێكدا بۆ زیاتر لە 10 هەزار پێی زیاتر لە ئاستی خۆی بەرزبووەتەوە، ئەمەش پاش نزیكەی چوار خولەك لە فڕینی.

فڕۆكەكە 50 سەرنشینی هەڵگرتووە و لە جۆری بۆینگ (737-500) بووە و بەر لە 27 ساڵ خراوەتە خزمەتەوە.

بابەتی پێشتر

یوڤیچ: کە گرتەکانم لە ئینتراخت فرانکفۆرت لێدەدەمەوە، دەڵێم "چیم بەسەرهاتووە"

بابەتی دواتر

"جۆ بایدن دەزانێت چی لە عێراقدا دەگوزەرێت"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share