رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان حەوت ئۆتۆمبێدا روویدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “رووداوەكە لە گەلی عەلی بەگ نزیك بازگەی بێخاڵ لە نێوان حەوت ئۆتۆمبێل روویداوە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددی لێكەوتووەتەوە”.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، حەوت ئۆتۆمبێل لە گەلی عەلی بەگ نزیك بازگەی بیخاڵ پێكیانداداوە كە ئۆتۆمبیلی جۆری مێرسدیس ئەتیكۆ كرێن خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلی جۆری كیا مۆتۆرس دووتەنی، شۆڤرلێت مالیبۆ، ئێم جی، هۆندا ئەلنترا، نیسان سەنی و شۆڤرلێت ئەمبولانس كە رووداوەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، رووداوەكە بۆ كەمتەرخەمیی شوفێری ئەتیكۆكەوە بووە كە پابەندی رێنمایەكانی هاتوچۆ نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ساڵی رابردوو 23 هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی کۆئەندامی هەرس و جگەریان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ساڵی رابردوو زیاتر لە 23 هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەریان…
Total
0
Share