هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی بەربەستکردنی شەقامێکەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، لاینێکی پردی تاسڵوجە بە ئاڕاستەی بازگەکە بەربەستکراوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، ”ئەو لاینەی پردی تاسڵوجە کە لە ئاڕاستەی بازگەی تاسڵوجە بۆ قەزای دوکان دەگەرێتەوە، بەربەستکراوە و شۆفێران بۆ گەڕانەوە بۆ ناو تاسڵوجە و بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆ و دوکان پێویستە یوتێرنی خوارتر بەکاربھێنن”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share