لەبارەی لیستی مووچەوە داوایەكی بەپەلە ئاراستەی وەزارەتەكان دەكرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێویستە وەزارەتەكان بەردەوام بن لە ناردنی لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە لە 10 رۆژی یەكەمی هەموو مانگێك تاوەكو هیچ بیانوویەك نەمێنێت كە ببێتە هۆی دواخستنی مووچەی مووچەخۆران.

لە راگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا گفتوگۆ لەبارەی بابەتی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم و مووچەی مانگی پێنج و شەشی پێشمەرگە و ئاسایش و دوا پێشهاتی وردبینی و پێداچوونەوەی لیستی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە لەلایەن تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ كراوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەنجومەنی وەزیران جەختیكردەوە كە پێویستە وەزارەتەكان بەردەوام بن لە ناردنی لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە لە 10 رۆژی یەكەمی هەموو مانگێك تاوەكو هیچ بیانوویەك نەمێنێت كە ببێتە هۆی دواخستنی مووچەی مانگانەی مووچەخۆران و دووپاتیشیكردەوە كە بەردەوام بن لە ئاسانكاریكردن بۆ تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: رێگەنادەین تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بدرێن بە کۆمپانیای تایبەت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، “رێگەنادەین تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بدرێن بە کۆمپانیای تایبەت”. د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share