وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: ئەو دوو کەسەی لە هەولێر تووشی تای خوێنبەربوون بوون گۆشتفرۆشن

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، دوو حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکراون کە هەردووکیان پیشەیان گۆشتفرۆشییە.

سەرکار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، ئەو دوو کەسەی وەک تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون تەمەنیان 28 ساڵان و 32 ساڵانە هەردووکیان گۆشتفرۆشن.

ئاشکراشیکرد، دۆخی تەندروستیی هەردوو نەخۆشەکە جێگیرە و لە نەخۆشخانە لەژێر چارەسەری پزیشکیدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینان: لە چەند رۆژی ئاییندەدا ناوی سوودمەندانی یەکەکانی نیشتەجێبوون رادەگەیەندرێت

سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی هەرێم رایدەگەیەنێت، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بەڵێنیداوە لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دۆسیەی راگەیاندنی…
Total
0
Share