توێژینەوەیەك: پیاوان هانی كاركردنی ژنان دەدەن، بەڵام دەرینابڕن

زۆرینەی توێژینەوەكان ئاشكرایدەكەن كە بەشێكی بەرچاوی پیاوان هانی ژنان بۆ كاركردن دەدەن، بەڵام بە روونی دەرینابڕین یان هەڵوێستی پشتگیری و پاڵپشتی لە بەرژەوەندیی ژنان دەرخەن، سەرەڕای دانپێدانانی خودی پیاوان بەوەی ژنان رووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە لە زۆرینەی پیشەكاندا.

راپرسیی ئەكیمۆندۆ دەڵێت، دوو لەسەر سێی پیاوان دووپاتیان كردووەتەوە كە تائێستا ژنان رووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبنەوە لە بوارە پیشەییەكاندا.

لەلایەكی دیكەوە، توێژینەوەیەكی كۆمپانیای كاتالیست دەڵێت، پیاوان دەڵێن ئەگەر دەربڕینی پاڵپشتییان بۆ ژنان سوودێكی هەبووایە دەریان دەبڕی، هەروەك 59%یان دووپاتیان كردووەتەوە كە دژایەتیی جیاكاری رەگەزی دژ بە ژنان لە كاردا دەكەن، ئەگەر بە راستی جیاوازییەك دروست بكات.

لای خۆیەوە تۆڕی سكای نیوز لە زاری نەجوا عەتیقە، دامەزرێنەری گروپی پارێزەرە ژنە عەرەبییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت، جیاكاری لەنێوان هەردوو رەگەز لە شوێنی كاردا، واقیعێكە لە سەرجەم وڵاتانی جیهاندا هەیە.

دەشڵێت، بووەتە ئالنگارییەكی جددی كە رووبەڕووی ژنان دەبێتەوە، لە كەرتی گشتی دابێت یان تایبەت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 11.. شوێنەوارناسان بۆمبی دەستیی دێرین دەدۆزنەوە

شوێنەوارناسانی زانکۆی گریفیت-ی ئوسترالیا، لە ئورشەلیم چەند بۆمبێکی دەستی(ڕوممانە) دەدۆزنەوە، مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جەنگە خاچییەکان. بەپێی گۆڤاری…
زیاتر ببینە

داوای ڕوونکردنەوە دەکرێت.. ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا بێهۆکار ڕادەوەستن

لایەنە پەیوەندیدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوەی چەندین سکاڵا لەبارەی خاوبوونەوە و ڕاوەستانی بێهۆکاری ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا-وە. ڕۆژنامەی…
Total
0
Share