نوێترین زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک

خالید شوانی رایگەیاند، لەدوای یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پرسی بەشداریکردنی لایەنە سیاسییە براوەکان لە حکومەتی خۆجێی یەکلاییدەکرێتەوە.

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، لە دوایین کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بڕیاردرا لەدوای 15 رۆژ یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەڕێوەبچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی چەند رۆژێکە نووسینگەی سەرۆک وەزیران و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە هەوڵدان بۆ ئەوەی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە بەڕێوەبچێت، لەدوای ئەوە پرسی بەشداریکردنی لایەنەکان لە حکومەتی خۆجێیی یەکلاییدەکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

خالید شوانی: هیچ کێشەیەکی سیاسی و یاسایی لە مووچەدا نییە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی مۆزەخانەی پێشمەرگە شەهیدەکانی شەڕی داعشی کردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێباز حەملان: پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە هیچ بنەمایەكی دەستووری نییە

یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە هیچ بنەمایەكی دەستووری نییە و دەشڵێت،…
Total
0
Share