بۆ پشتگیری لە مانگرتوان دووکانەکانی ناوبازاڕی سلێمانی دادەخرێن

بەمەبەستی پشتگیریکردنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو، ئەمڕۆ و بۆ ماوەی یەک کاتژمێر دووکانەکانی ناو بازاڕی سلێمانی دادەخرێن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، لەسەر داوای ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بۆ پشتگیری لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو ئەمڕۆ دووکانەکانی ناو بازاڕی سلێمانی بۆ ماوەیەک دادەخرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، داخستنی دووکانەکان ماوەی یەک کاتژمێر دەخایەنێت، لە کاتژمێر 11:00 بۆ 12:00 ی نیوەڕۆ دەبێت و دواتر کارکردن ئاسایی دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵی ئێمە لەپێناو دروستکردنی هێزێکی نیشتمانیی تۆکمەیە دوور لە بەرژەوەندیی حزبی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، رایدەگەیەنێت، هەوڵی ئێمە لەپێناو دروستکردنی هێزێکی نیشتمانیی تۆکمەیە دوور لە بەرژەوەندیی حزبی کە ئامانجەکەی تەنیا…
Total
0
Share