ژمارەیەک نوسینگەی مامەڵەی پاسپۆرت داخران

قائیمقامیەتی سلێمانی ژمارەیەکی نوسینگەی دیکەی مامەڵەی پاسپۆرتیان داخستب بەهۆی ئەوەی خۆیان بانگی هاوڵاتییان دەکەن کە کاریان بۆ بکەن و ئەوەش پێچەوانەی رێنماییەکانە.

رێکان جەمال سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەت رایگەیاند، بەهۆی کارکردنی بەدەر لە رێنماییەکان، لیژنە هاوبەشەکان نوسینگەکانی (وڵیان، لڤین، مێلا، چەمی رێزان)ی تایبەت بە مامەڵەی پاسپۆرتیان لەنزیک بەرێوبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی داخست.

رێکان جەمال باسی لەوەکردووە، ئەو نوسینگانەی کە لەم چەند رۆژەدا داخراون بەهۆی ئەوەوە بووە کە شاگردەکانیان بانگی هاوڵاتییان دەکەن بۆئەوەی مامەڵەیان بۆبکەن، لەکاتێکدا ئەو کارە پێچەوانەی رێنماییەکانە.

دەشڵێت، چەند جارێک ئەو نوسینگانە ئاگادارکراونەتەوە و بەڵێننامەیان پێ پڕکراوەتەوە، هەربۆیە رێکارەکان توند دەکەینەوە و رێگە بەکردنەوەیان نادەین هەتا ئەوکاتەی پابەند دەبن.

بابەتی پێشتر

پاریس لەبری ڕاهێنەرێک دووان دەکڕێت

بابەتی دواتر

تای خوێنبەربوون لە عێراق تەندروستیی جیهانی دەهێنێتە سەر خەت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەزیز وەیسی دەستگیركرا

عەزیز وەیسی هونەرمەندی گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لە شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركرا. ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ…
Total
0
Share