وەزیری بازرگانیی عێراق: ئاستی خۆبژێویمان لە بەرهەمی گەنم لە عێراق و هەرێم تێپەڕکردووە

ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانیی عێراق رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم بەردەوامە و نەوەستاوە، بەڵام ئاستی وەرگرتنی گەنم لە ئەمساڵدا، ئاستی ساڵی رابردووی تێپەڕکردووە کە پێنج ملیۆن و 500 هەزار تۆن گەنم بوو، ئاماژەی بەوەشدا، ئاستی خۆبژێوی لە بەرهەمی گەنم بەدەستهاتووە لە هەرێم و عێراق.

وەزیری بازرگانیی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگیدان بە کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان، بەشێکی ستراتیجییە بنەڕەتییە و هاوشانی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقە لە بواری کشتوکاڵدا کە دەیەوێت وەک هۆکارێکی کاریگەری گەشەسەندن سوودی لێ وەربگرێت.

باسی لەوەشکرد، عێراق و هەرێمی کوردستان تاوەکو لەسەر رێگەی گەشەسەندن و بووژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ بێت، ئەوا لەسەر رێگەیەکی راستە بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و بەرەوپێشبردنی وڵات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌قی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ په‌سه‌ند كرد

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقدا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی حه‌لبوسی، ده‌قی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ په‌سه‌ندكرا كه‌ له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.…
Total
0
Share