ئەو خۆراکانەی لەش لە ژەهر پاکدەکەنەوە

پزیشکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سوودوەرگرتن لەو خۆراکانەی ریشاڵی خۆراکییان تێدایە باشترین رێگایە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە و پاراستنی خوێنبەرەکان.

پزیشکان باس لەوە دەکەن، ئەو کەسانەی بەدەست نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە دەناڵێنن پێویستە، کولەکەی زەرد، سپیناغ، سیر، قەیسی، کەلەرم و هەرمێ  بخۆن.

جگە لەوانەش، میوە و سەوزە گەڵادارەکان بخورێن، چونکە دەوڵەمەندن بە ریشاڵی خۆراکی و یارمەتیدەرن بۆ پاککردنەوەی جەستە لە ژەهرەکان.

پزیشکان پێشنیاز دەکەن کە گەنمەشامی و دانەوێڵەکان بخورێن، چونکە ریشاڵی تایبەتمەندی دژە وەرهەمیان تێدایە.

بە وتەی د. زەهرە باڤلوڤا، پزیشکی پسپۆڕی هەناو، ژەمی دەوڵەمەند بە ریشاڵی خۆراکی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن کەمدەکاتەوە، بەجۆرێک رۆژانە 20 گرام بخورێت و دواتر وردە وردە بڕەکەی بۆ 35 گرام زیادبکرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریکاری وەزارەتی تەندروستی: دۆخی دەرمان بەمشێوەیە بەردەوام بێت گرفتەکە قوڵتر دەبێتەوە

دکتۆر ڕەهێڵ فەرەیدوون بریکاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەمی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانەوە لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەگەر…
Total
0
Share