پشتگوێیان مەخە.. چەند نیشانەیەکی ئاگادارکەرەوە لە شێرپەنجە

پزێشکێکی ناسراو خەڵکی لە لە چەند نیشانەیەکی شێرپەنجە ئاگادارکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، لە کاتی دەرکەوتنیاندا پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکرێت.

بەپێی پێگەی “لیڤەرپوڵ ئیکۆ”ی بەریتانی، دامەزراوەی توێژینەوەکانی شێرپەنجە لە بەریتانیا ئاماژەی بەوە داوە، لە ماوەی داهاتوودا و پاش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا مەترسیی زیادبوونی شێرپەنجە لەئارادایە.

نیگات عارف پزیشکی گشتی چەند نیشانەیەکی “نائاسایی” دیاریکردووە کە پاش دەرکەوتنیان پێویستە سەردانی پزیشکی تایبەتمەند بکرێت.

نیشانەکان بریتین لە کۆکینێک خوێنی لەگەڵدا بێت، خوێنهاتن لەگەڵ میزدا، لەدەستدانی نائاسایی و بێهۆکاری کێش، ئەرەقدەردان لە شەواندا، کۆکینی بەردەوام بۆ ماوەی 3 هەفتە، ماندووی بەردەوام و هەڵاوسانی سک بۆ ماوەیەک زیاتربێت لە 3 هەفتە، هەروەها خورووی پێست و کێشەی هەرسیش.

بابەتی پێشتر

تەمەنی سەرۆکەکانی ئەمریکا لەکاتی وەرگرتنی دەسەڵاتدا

بابەتی دواتر

سیتی خیانەتی گەورە بە پۆگبا دەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share