پۆلیسی سلێمانی: دەست بەسەر بڕێک ماست و شیرەمەنیی خراپبوودا گیرا و تۆمەتبارێکیش دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەست بەسەر بڕێک ماست و شیرەمەنیی خراپبوودا گیرا و تۆمەتبارێکیش دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق و بەهاوكاریی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەست بەسەر بڕی زیاتر لە سێ هەزار و 500 سەتڵ ماست و سێ تۆن شیر و زیاتر لە 300 كیلۆگرام بەرهەمی شیرەمەنیی خراپبوودا گیرا لەناو كارگەیەکی دروستكردنی ماستدا لەگوندی كانی پانكە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، تۆمەتبار ئەو ماست و شیرەمەنییە خراپبووانەی ئامادەكردبوو بەمەبەستی فرۆشتن و ساغكردنەوەی لەناو بازاڕەكاندا.

باس لەوەش دەکات، لەئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 240 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

 

No photo description available.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوێستان محەمەد: داوامانکردووە زەوی بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بدرێت و مووچەکانیان هاوتای عێراق بکرێت

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رایدەگەیەنێت، “داوامانکردووە زەوی بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بدرێت و مووچەکانیان هاوتای عێراق بکرێت”.…
Total
0
Share