حکومەتی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەموزی خانەنشینی کرێکاران دەکات.
خلود حەیران، بەڕێوەبەری گشتیی به‌شی خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی كرێكاران لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، رایگەیاند، سەرجەم رێکارەکانی تایبەت بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی بیمەکراو تەواوبوون و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەموز دەکرێت.
دەشڵێت، جیاوازیی مووچەش بۆ ئەو خانەنشینانە خەرجدەکرێت، كه مووچه‌كانیان به‌پێی یاسای خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی كرێكاران ژماره (18)ی ساڵی (2023) و له 1ی كانوونی یه‌كه‌می 2023ه‌وه دهستكاریكراون.
ئاماژە بەوەش دەکات، بەردەوامن لە بەدواداچوون و دەستکاریکردنی مووچە لەسەر ئەو سکاڵایانەی لەلایەن خانەنشینانەوە پێشکەشدەکرێن.