ئەندامێكی لیژنەی دارایی: عێراق ناتوانێت خۆی لە دۆلار رزگاربكات

پەرلەمانتارێك دەڵێت، دۆخی ئابوریی عێراق وابەستەی ئەمریكایە و ناتوانێت خۆی لە دۆلار رزگاربكات.

موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمریكا دۆلار بەكاردەهێنێت بۆ سەپاندنی كۆنتڕۆڵی سیاسیی خۆی.

وتیشی، “عێراق توانای نییە بەتەواوی خۆی لە دۆلار رزگاربكات” لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە بواری نوێی ئابوری بدۆزرێنەوە بۆ رزگار بوون لە دۆلاری ئەمریكی.

كازمی لە لێدوانێكی تەلەڤیزیۆنیدا ئەوەشی وت، “سەرجەمی داهاتی فرۆشی نەوتی عێراق دەچێت بۆ بانكی فیدراڵی ئەمریكا”.

ئەوەشی خستەڕوو، بازاڕی رەش كۆنتڕۆڵی نرخی دۆلار دەكات بەهۆی ئەو بازرگانانەوە كە پابەندی سیستمی بانكی نابن.

لێدوانی ئەو پەرلەمانتارە لەكاتێكدا تادێت نرخی دینار لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی روو لە دابەزینە، بەحۆرێك ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بازاڕەكاندا بە زیاتر لە 160 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا بە نرخی فەرمی 132 هەزار دینار دەخرێتە بازاڕەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچەی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ئه‌و شوێنانەی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ تاوه‌كو ئێستا مووچه‌ی…
Total
0
Share