سێ كەس بە تۆمەتی لەحیمكردنەوەی ئۆتۆمبێلی بڕاوە دەستگیركران

ئاسایشی راپەڕین دەستگیركردنی سێ كەس بە تۆمەتی لەحیمكردنەوەی ئۆتۆمبێلی بڕاوە رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى راپەڕین رایگەیاند، هێزەكانیان لە ناوچەى پیشەسازیى رانیە سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد بە تۆمەتى لەحیمکردنەوەى ئۆتۆمبێلى بڕاوە.

لەکاتى دەستگیرکردنیان، كە بەپێی راگەیەندراوەكەی ئەمڕۆی ئاسایشی راپەڕین لە 10ی ئەم مانگەدا بووە، دەستگیرا بەسەر چوار ئۆتۆمبێلدا کە کارى لەحیمکردنەوەیان بۆ کراوە.

دووپاتیشیدەكاتەوە، تۆمەتباران بە بڕیارى دادوەر و بەپێى ماددەى (240) لە یاساى سزادانى عێراقى راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی: رێژەی سەوزایی نزیکبووەتەوە لە ئاستی ستانداردی جیهانی.

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی رایگەیاند، رێژەی سەوزایی لە شارەکەدا نزیکبووەتەوە لە ستانداردی جیهانی. بەهرۆز سالار بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە…
Total
0
Share