پۆلیسی راپەڕین: کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئارد و عەلەف دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، “لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە ئارد و عەلەفی لێدزراوە، کەسێک دەستگیرکرا”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە خاوەنی کێڵگەیەکی بەخێوکردنی ئاژەڵە و بەوتەی خۆی “زیاتر لە 100 فەردە ئارد و 50 فەردە عەلەفی لەکێڵگەکەی لێدزراوە” دەستبەجێ هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کرد.

بەپێی راگەیەندراوەکە، دوای تۆمارکردنی سکاڵاکە بە کەمتر لە 10 کاتژمێر تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵی، تۆمەتبار دانی  بە تاوانەکەیدا ناوە و دواتر بە فەرمانی  دادوەر و بە ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیرا و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەی دەستپێشخەرییەكەی بارزانی؟
پارتی پشتگیریی دەستپێشخەرییەكەی موقتەدا سەدر دەكات

بڕیارە ئەمڕۆ لە هەولێر نوێنەرانی هاوپەیمانیی “ڕزگاركردنی نیشتمان” كۆببنەوە، بەمەبەستی پشتگیریكردنی دەستپێشخەرییەكەی موقتەدا سەدر، ئەمە لەكاتێكدا خودی مەسعود…
زیاتر ببینە

جەمال كۆچەر: لیژنەی دارایی ناتوانێت دەستكاری ئەو بڕگەیە بكات كە تایبەتە بە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تائێستا 682 هەزار فەرمانبەری هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجە جێگیركراوە…
Total
0
Share