وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی:بڕیاری لێخۆشبوون بۆ سوودمەندانی قەرزی بچووك دەرکرا

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت، “بڕیاری لێخۆشبوون بۆ سوودمەندانی قەرزی بچووك بەڕێژەی 20% دەرکرا”.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ خزمەتی سودمەندانی سندوقی قەرزی بچووک ، كوێستان محەمەد، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بەڕێوەبەری سندووقی پشتیوانیی پرۆژە بچووكەكانی راسپارد بە ئامادەكردنی راپۆرتێكی تێر وتەسەل و بەزووترین ماوە بۆ ئەوەی لە كۆبوونەوەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران پێشكەشی بكات و گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای گەنگەشەكردنی بابەتی لێخۆشبوون لە سوودمەدانی قەرزی بچووك بڕیاری لێخۆشبوون بەڕێژەی (20%) لە كۆی گشتیی قەرزی نەگەڕاوە لە چوارچێوەی پرۆژەكانی پێدانی قەرزی بچووك دەركرا.

 

May be an image of text

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر ئامادەکاریی بۆ رێوڕەسمی داگیرساندنی مەشخەڵی نەورۆز دەکرێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، “لەسەر قەڵای هەولێر ئامادەسازی بۆ رێوڕەسمی داگیرساندنی مەشخەڵی نەورۆز دەکرێت”. لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی…
Total
0
Share